دۆلار فڕی

ئابوری 09/06/2021

Alternate Text

پاش ١٦ ساڵ نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و  نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٠ هەزار و ٦٠٠ دینار.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩ی حوزەیران، جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە BMC راگەیاند:" سەرباری ئەوەی بانکی ناوەندی دۆلاری زیاتری خستووەتە بازاڕەوە، بەڵام بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر دۆلار لەلایەن بازرگان و هاوڵاتییانەوە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا ".

وتیشی:" هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونی زیاتر نرخی دۆلار ئەوەیە، لە ئێستادا بەهۆی وشکەساڵییەوە میوە و خواردەمەنی زیاتر لە وڵاتانی دیکەوە هاوردەی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا