حکومەتی ئێران بڕیاریدا ڤیزای گەشتیاری لەسەر گەشتیارە
عێراقییەکان لاببات، بەو مەرجەی حکومەتی عێراق ڤیزا لەسەر گەشتیارە ئێرانییەکان
لاببات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩ی حوزەیران، ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی
ئێران بڵاویکردەوە:" بڕیاردا بۆ ماوەی ٤٥ رۆژ ڤیزای گەشتیاری لەسەر گەشتیارانی
بە رەگەز عێراقی هەڵبگیرێت، بەو مەرجەی حکومەتی عێراقیش ڤیزا لەسەر گەشتیارە ئێرانییەوکان
هەڵبگرێت، بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی سەردانی "شوێنە پیرۆزەکان"ی عێراق
بکەن ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی دوو ساڵە بەهۆی بڵاوبوونەوەی
ڤایرۆسی کۆرۆنا ئێران هاتوچۆی گەشتیاری لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان سنووردار
کردووە.