سێرجیۆ رامۆس بە مەرجەکانی ئیدارەی ریاڵ مەدرید رازی بووە کە بۆ مانەوەی یاریزانەکە لەو یانەیە دایاننابوو.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی رایگەیاند:" سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی و کاپتن و بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید لە یانەکە ناڕوات و بڕیاریداوە لەو یانەیە کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی بهێنێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" یاریزانەکە بە سەرجەم مەرجەکانی فلۆرینتۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە رازی بووە و لە ئێستادا چاوەڕوانی پەیوەندی ئەو دەکات بۆ ئەوەی دەست بکەن بە کاروباری نوێکردنەوەی گربێستەکەی".
لە کۆتایی ئەم مانگەدا سێرجیۆ رامۆس وادەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید کۆتایی دێت، پێشتر یاریزانەکە ئامادە نەبوو گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە چونکە یانەکە دوو مەرجی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی هەبوو، ئەوانیش لیخۆشبوونی٪١٠ی مووچەکەی بوو لەگەڵ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تەنها بۆیەک وەرز.