بەهۆی بەردەوامی لە ئەندامبوونیان لە وەزارەتی بەرگری
عێراق، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان ١٣٥ کاندیدی بۆ هەڵبژاردنی
داهاتووی عێراق دروورخستەوە.
بە گوێرەی نوسراوێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی
هەڵبژاردنەکانی عێراق کە رێککەوتی ٧ی حوزەیرانی لەسەرە، پاش وردبینیکردن لە ناوی
کاندیدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پشتبەستن بە ماددەی
٩ لە یاسای هەڵبژاردنەکان ١٣٥ کاندیدی بەهۆی بەردەوامی لە ئەندامبوون لە وەزارەتی
بەرگری عێراق دوورخستەوە.
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە:" بڕیارەکە لە
ماڵپەڕی فەرمی کۆمسیۆن بڵاودەکرێتەوە و تاکو سێ رۆژ دوای بڵاوکردنەوەشی کاندید بۆی
هەیە تانە لە بڕیارەکە بدات.
سەرجەم ئەو ١٣٥ کەسەی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی
عێراق کاندیدکردبوو کارمەندی وەزارەتی بەرگرین و ئەفسەریشیان بەپلەی لیوا تێدایە.