وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، بزوتنەوەی حەماس ئامادەیە دانوستان بکات لەگەڵ ئیسرائیل، بەڵام ئیسرائیل ئامادە نییە دانوستان بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی حوزەیران، عەبداللطیف القانوع وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند:" بزوتنەوەکەمان ئامادەیە دانوستان بکات لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکانی نێوانمان".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بزوتنەوەکەمان ئامادە نییە دۆسییەی دیلکراوەکان بە هیچ دۆسییەکی ترەوە ببەستێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەی هەموو جۆرە دانوستانێکین، بەڵام تا ئێستا ئیسرائیل ئامادەیی خۆی پیشان نەداوە بۆ دانوستان لەو بارەیەوە".