ئەو رێگایانە چین کە وادەکەن تۆ دوای هاوسەرەکەت بگەیتە ئۆرگازم؟

تەندروستی 09/06/2021

Alternate Text

ئۆرگازم بریتیه‌ له‌و چێژو خۆشییه‌ی‌ كه‌ له‌ ئاكامی‌ ئه‌نجامدانی‌ كردارێكی‌ سێكسیدا دروست ده‌بێ‌ كه‌ ئیتر جه‌سته‌و باری‌ ده‌روون هێمن و جێگیر ده‌بێت و حه‌وانه‌وه‌یه‌ك هه‌موو له‌شی بکەر‌ ده‌گرێته‌وه.
زوو گەیشتن بە حاڵەتی ئۆرگازم کێشەیەکی باوە لە سەردەمی ئێستادا و بەتایبەتیش لە نێوان پیاوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، چەندین تەکنیک و رێگا هەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، لەوبارەیەوە د. فرزاد طباطبا ی ئێرانی،  پسپۆڕ لە بواری کێشە کەسییەکاندا ئاماژەی بە چەند رێگایەک کردووە بۆ ئەوەی بتوانرێت چارەسەری زوو گەیشتن بە ئۆرگازم بکرێت، ئەوانیش بریتین لە‌

١- تەکنیکی جانسۆن
ئەم تەکنیکە بە یەکێک لە گرنگترین رێگاکان دادەنرێت بۆ چارەسەری کێشەی زوو گەیشتن بە ئۆرگازم، لەم تەکنیکەدا پیاوەکە لەکاتی نزیکبوونەوە لە گەیشتن بە حاڵەتی ئۆرگازم توند سەری ئەندامی زاوزێی خۆی دەگرێت و دواتر دەستدەکاتەوە بە پرۆسەکە.
٢- ئەنجامدانی دەستبازی
ئەنجامدانی دەستبازی لەگەڵ هاوسەرەکەت بۆ ماوەیەکی درێژ وا دەکات فشارەکانی سەر پیاو کەم ببنەوە و پرۆسەکە درێژخایەنتر بکات.

٣-  بەهێزکرنی ماسولکەکانی سمت و قاچ
هەوڵبدەن ماسولکەکانی سمت و قاچتان بەهێز بکەن لە رێگای هەندێک راهێنانی وەک شناو،چونکە بەهێزبوونی ماسولکەکانی ئەو دوو بەشەی جەستە هاوکاریت دەکەن بۆ ئەوەی زیاتر کۆنتڕۆڵی خۆت بکەیت و درەنگتر بگەیتە حاڵەتی ئۆرگازم.
٤- تەکنیکی وەستان
ئەم تەکنیکە لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی سێکسکردنەکە ئەنجامدەدرێت، بەشێوەیەک کاتێک نزیک بوویتەوە لە ئۆرگازم پێویستە بۆ ماوەی چەند چرکەیەک بووەستیت و دواتر دەست بکەیتەوە بە ئەنجامدانی پرۆسەکە.
٥- بیرکردنەوە
هەوڵبدە لەکاتی ئەنجامدانی پرۆسەکە بیر لە بابەتێکی دیکە بکەیتەوە، هەر بابەتێکبێت جگە لە بابەتی سێکسی، ئەمە وادەکات بیرت لای پرۆسەکە نەبێت و درەنگتر بگەیتە ئۆرگازم.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا