کانی وێست، ئەستێرەی ئەمریکی لەدوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی لەگەڵ نمایشکاری جلوبەرگ ئیرینا شایک کەوتووەتە پەیوەندی خۆشەویستییەوە.
سایتی دەیلی مەیلی بەریتانی، چەند وێنەیەکی ئەو دوو خۆشەویستە نوێیەی لەکاتی ژوواندا بڵاوکردووەتەوە و بوونی پەیوەندی نێوانیانی دڵنیا کردووەتەوە.
ماوەی چەند مانگێکە کانی وێست لەگەڵ کیم کارداشیان جیابوونەتەوە، ئیرینا شایکیش ماوەی چەند ساڵێکە لە خۆشەویستەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هیچ پەیوەندییەکیان نەماوە.