روونکردنەوە لەبارەی دەنگۆی بەرزبوونەوەی ١٠٠ دۆلار بۆ ٣٠٠ هەزار دینار دەدرێت

عێراق 10/06/2021

Alternate Text

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی عێراق رەتیکردەوە کە نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ ٣٠٠ هەزار دینار بەرزبێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی بە ناوی وەزیری داراییەوە ئەو وتەیە بڵاوکرابووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی حوزەیران، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند:" سەرجەم ئەو لێدوانانە رەت دەکەینەوە کە بە ناوی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی بڵاوبوونەوتەوە کە دەڵێن بەهای راستەقینەی دینار ٣٠٠ هەزارە بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک".

ئاماژەی بەوەشدا" سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە بێ بنەمان و ئامانجیان ناسەقامگیری دۆخی ئابووی وڵات و شێواندی دەروونی هاوڵاتییانە".

وەزارەتی دارایی راشیگەیاند:" تەنها سەرچاوەی باوەڕپێکراوی وەزارەتی دارایی پێگە فەرمییەکان و نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتە".

ئەمەش لە کاتێکدایە لە هەندێک ئاژانس و ماڵپەڕە عێراقییەکاندا دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ ٣٠٠ هەزار دیناری بە ناوی وەزیری دارایی عێراقەوە بڵاوبووەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا