تا ئێستا زانیوتە ئەم ئەکتەرە بەناوبانگانە لە لوتکەی دەوڵەمەندییەوە هاتوونەتە سەر مایەپوچبوون؟

هەمەرەنگ 10/06/2021

Alternate Text

لە جیهانی فیلم و هۆڵیووددا، زۆرن ئەو ئەکتەرانەی کە بە درێژایی تەمەنی پیشەییان لە بواری فیلمدا بەردەوام بوون لە کۆکردنەوەی پارە و سامان، بەڵام لەگەڵ دوورکەوتنەوەیاندا مایەپووچبوون.

ژمارەیەک لەو ئەکتەرە بەناوبانگانەی کە لە ئێستادا مایەپووچوون ئەمانەن: 

نیکۆلاس کەیج، یەکێک بوو لەو ئەکتەرانەی خاوەنی مێژوویەکی قوڵە لە جیهانی سینەمادا، بەڵام لە ئێستادا دەرکەوتنی کەم کردووەتەوە، لە بەرزترین ئاستیدا نیکۆلاس خاوەنی ١٥٠ ملیۆن دۆلار بوو، بەڵام بەهۆی خەرجکردنی سامانەکەی لە زۆر شتی ناپێویستدا بڕێکی زۆری لەدەستدا و تا رادەیەکیش قەرزداربوو، ئەو پارەکانی لە کڕینی خانوو و ڤێلا و کەلەسەری دایناسوڕێک و دوورگەیەکی چۆڵکراو لە دوورگەکانی باهاماس خەرجکرد.

جۆنی دێپ، یەکێکە لەو ئەکتەرانەی کە ناوبانگێکی زۆری کە جیهاندا هەیە، زیاتر بە ئەستێرەی سەرەکی زنجیرە فیلمی چەتەکانی دەریای کاریبی دەناسرێتەو، ئەو لە ماوەی کارکردنیدا توانی بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە بەڵام بەهۆی کڕینەوەی زۆر بەرهەمی هونەری وێنەکێشان و خەرجکردنی سامانەکەی لە خانووبەرەدا، بوونە هۆی لەدەستدانی بڕێکی زۆری سامانەکەی.

چەک نۆریس، یەکێکە لەو ئەکتەرانەی خاوەنی چەند دەیەیەکە لە جیهانی سینەمادا، لە سەرەتای ژیانیدا کاری سەربازی کردووە، دواتریش وەک ئەکتەر لە بواری هونەرە جەنگییەکاندا نواندنی کردووە، ئەو بە ژیانیی پیشەیی توانی زیاتر لە ٧٠ ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە، بەڵام دوای وازهێنانی لە نواندن و خانەنشینی و خەرجکردنی بڕێکی سامانەکەی لە چارەسەرکردنی هاوسەرە نەخۆشەکەیدا، ئێستا شارەزایانی دەڵێن بڕێکی زۆر لە سامانەکەی بۆ نەماوەتەوە.

کورتیس جاکسۆن، ناسراو بە فیفتی سێنت، یەکێک بوو لە راپەڕە دەوڵەمەندەکانی جیهانی هونەری، هەروەها سەقاڵی کاری نواندنیش بوو، ئەو توانیی بڕی ١٥٥ ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە، بەڵام بەهۆی بڕیاری هەڵە و خەرجکردنی پارەکەی لە کاری شکستخواردوودا، لە ساڵی ٢٠١٥دا مایەپوچبوونی خۆی راگەیاند، سەرباری ئەوەی توانی تا ساڵی ٢٠١٧ قەرزەکانی بداتەوە، بەڵام نەیتوانی بگاتەوە ئاستی جارانی.

 

ئەمانە کەمێکن لەو ئەکتەرانەی لە جیهانی سینەمای هۆڵیوددا بەهۆی بڕیاری هەڵە و خەرجکردنی سامانەکانیان لە شتانێکی ناپێویستدا توشی مایەپوچی بوونەتەوە، لە هەمانکاتیشدا لە جیهانە بێبەزییەکەی هۆڵیوددا پەراوێزخراون.

 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کوردستان 16 خولەک پێش ئێستا

کچە ئەسپسوارێکی بەتوانا

ڤیدیۆ 22 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا