لە گرتەیەکی ڤیدیۆییە دەگمەندا بۆ یەکەمجار دوو فڕۆکەی ئەمریکی و رووسی لە نزیک یەکەوە دەردەکەون.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت:" دوو فڕۆکەی شەڕکەڕ لە جۆرەکانی "سو-٣٠ ئێس ئێم"ی رووسی و " ئێف- ٣٥"ی ئەمریکی دەردەکەون کە لەکاتی راهێناندان و بەشێوەیەکی زۆر خێرا لەیەکتر نزیک دەبنەوە".
هاوکات، رۆژنامەی " Military Watch "ی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردووە:" فڕۆکە ئەمریکییەکە لە وەشانی پێنجە و ناتوانێت بەشێوەیەکی خێرا ئەرکەکەی ئەنجامبدات، بەڵام فڕۆکە رووسییەکە هێزێکی زۆری بۆ هێرشی ئاسمانی هەیە و دەتوانێت ئامانجەکەی زۆر بەباشی لە ئاسمان و زەوی بپێکێت".