لە ماوەی ٢٠ خولەکدا دوو رووداوی هاتوچۆ لە شاری هەولێر روویاندا و دوو
شۆفێری ماتۆڕسکیل بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.
فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە:" کاتژمێر ٥.١٥
خولەک لە جوتسایدی بنەسڵاوە بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆوە شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی
لەدەستدا".
ئەوەشی راگەیاندووە:" کاتژمێر ٥.٣٥ خولەک و دوای ٢٠ خولەک لە رووداوی
یەکەم لەسەر شەقامی سەرەکی هەولێر-مەخمور شۆفێرێکی دیکەی ماتۆڕسکیل بەهۆی رێڕەو
گۆڕینی و پیاکێشانی ئۆتۆمبێلێکەوە گیانی لەدەستدا".