کچە گەورەکەی قاسم سولەیمانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئێران
کاندیدکردووە و ئەوەش نارەزایی خێزانەکەی لێکەوتووەتەوە.
میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردووەتەوە:" نێرگس کچە گەورەی قاسم
سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودس خۆی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئێران لەسەر
لیستی هاوپەیمانی هێزەکانی شۆڕشی ئێران کاندیدکردووە کە لە ٢١ ئەندام
پێکدێت".
باسلەوەشکراوە:" خۆ کاندیدکردنی نێرگس نیگەرانی خێزانەکەی سولەیمانی
بەدوای خۆیدا هێناوە و فاتیمەی خوشکی لە
ئینستاگرام بۆی نوسیوە( ئێمە شەرمەزاری رۆحتین بابە تۆ ئێمەت بۆ وەرگرتنی پلەوپۆست
گەورە نەکرد)".