پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە؟

کوردستان 11/06/2021

Alternate Text

بڵاوکراوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان بە جێگیری دەمێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە:" لە پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٦ پلەدا دەبێت و لە پارێزگای هەولێریش لە نێوان ٢١ بۆ ٣٧ پلەی گەرمیدا دەبێت".
باسلەوەشکراوە:" لە پارێزگای کەرکوک پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ و سبەی لە نێوان ٢٣ بۆ ٣٩ پلەدا دەبێت و لە پارێزگای دهۆکیش لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٦ پلەی گەرمیدا دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکانیش ئاسمان ساماڵ دەبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا