دوای ئەوەی هەواڵی رفاندن یبراکەی لەلایەن چەند چەکدارێکی داعشەوە پێگەیشت، گەنجێک بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانیلەدەستدا.
پێگەی شەفەق نیوز رایگەیاند:" ئێوارەی دوێنێ لە نزیک نوسینگەی خالید لە باشووری کەرکوک کەسێک لەلایەن چەند چەکدارێکی داعشەوە رفێندرا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" کاتێک کەسوکاری قوربانییەکە لە رووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە برایەکی گەنجی رفێندراوەکە دەستبەجێ جەڵتە لێیداوە و گەیەندراوتە نەخۆشخانە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆش گیانیلەدەستداوە".