روونکردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیەوە دەدرێت

کوردستان 11/06/2021

Alternate Text

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی روونکردنەوەیەکی لە بارەی بڵاوبوونەوەی وێنەیەکەوە بڵاوکردەوە.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند:" هاوڵاتییان و میدیاکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە گوایە شوێنی کارگەکانی بەرهەنهێنانی ئاردە، دوور و نزیک پەیوەندی بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازییەوە نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" داواش لەسەرجەم میدیاکان دەکەین بۆ دڵنیابوون لەو گەنمەی دەکرێتە ئارد و شوێنی ھەڵگرتنی گەنم، سەردانی شوێنەکان بکەن و پیشانی خەڵکی کوردستانی بدەن".



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا