لە بارەی کەمپی پەنابەرانی مەخمورەوە هۆشداری دەدرێتە تورکیا

کوردستان 11/06/2021

Alternate Text

نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بە روونی بە بەرپرسە تورکەکانی وتووە هەر هێرشێک هاوڵاتییانی مەدەنی بکاتە ئامانج پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییە.
لیندا تۆماس گرینفیڵد نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند:" بە روونی بە بەرپرسە تورکەکانم وتووە، هەر هێرشێک هاوڵیاتییانی مەدەنی بکاتە ئامانج لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤە ".
ئاماژەی بەوەشکرد:" زۆر نیگەرانم لەو توندوتیژییانەی کە لە نزیک کەمپی مەخمور روویاندا و داوا لە هەموو لایەک دەکەم رێز لە مافی پەنابەران بگرن".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا