نرخی "کا" هەروەک خۆیەتی

کوردستان 11/06/2021

Alternate Text

 پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی "کا" بۆ پێنج هەزار دینار، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و رایگەیاند، لە ئێستادا نرخی "کا" وەکو خۆیەتی.

ئەمڕۆ هەینی ١١ی حوزەیران، شاڵاو جەمال بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" بەهۆی وشکەساڵی و کەمی باران بارین بەشێکی زۆری گەنمی جوتیاران لە ئەمساڵدا فەوتاوە،بۆیە پیشبینی دەکرێت نرخی "کا" لە زستانی داهاتوودا بەرز ببێتەوە، بەڵام لە ئێستادا نرخی "کا" وەکو خۆیەتی".

ئاماژەی بەوەشکرد:" هەتاوەکو ئێستا هەرێمی کوردستان "کا"ی لە وڵاتانی دەرەوە هاوردە نەکردووە، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵ رێگەی داوە لە زستانی داهاتوودا هاوردە بکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا