بە گوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی
هەرێم، ژمارەی چاکبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە توشبووانی نوێ زیاترە و پێنج توشبووی
دیکەش گیانیانلەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی، ١١ی حوزەیران، وەزارەتی تەندروستی
هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا ٥١٤
حاڵەتی نوێی توشبوون و ٦٣٤ چاکبوون و پێنج گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا.