داهاتی خاڵە سنووریەکانی هەرێم رادەستی بەغداد کراون

کوردستان 11/06/2021

Alternate Text

سەرچاوەیەک لە گومرگی باشماخ رایگەیاند، داهاتی مانگی یەکی سەرجەم خاڵە سنوورییەکانی هەرێم رادەستی بەغداد کراون.
ئەمڕۆ هەینی ١١ی حوزەیران، سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە گومرگی باشماخ بە BMC راگەیاند:" دوێنێ داهاتی مانگی یەکی  ئەمساڵ لە سەرجەم خاڵە سنوورییەکانی هەرێم رادەستی لیژنەیەکی چاودێری دارایی کراون کە لە بەغدادەوە هاتبوون، ئەوانیش پێداچوونەوەی وردیان بۆ داهاتەکە کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئێمە داهاتی مانگی یەکی خاڵی سنووری باشماخمان خستە بەردەستی لیژنەکە و ئەوانیش هەڵسانگاندنیان بۆکرد و هیچ تێبینییەکیان لەسەر داهاتەکە نەبوو".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا