" داعش خۆی رێکخستووەتەوە و توانای پەلاماردانی هەندێک ناوچەی هەیە "

کوردستان 11/06/2021

Alternate Text

راوێژکاری سەربازی هاوسەرۆکانی یەکێتی رایگەیاند، داعش خۆی رێکخستووەتەوە و توانای  پەلاماردانی هەندێک ناوچەی هەیە.
وەستا رەسوڵ راوێژکاری سەربازی هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتیمانی و بەرپرسی پێشووی میحوەری باشووری کەرکوک بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە:"هەمووپێشبینییەکان بۆ ئەوە دەچن چەکدارانی داعش لە داقوق و حەویجە و دوز دەسەڵاتیان هەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" داعش خۆی رێکخستووەتەوە و توانای  پەلاماردانی هەندێک ناوچەی دەوروبەری کەرکوکی هەیە و رەنگە هەندێک شوێنی دەستنیشان کردبێت وەکو قەزا و ناحییەکان بۆ ئەوەی پەلاماری بدات".
ووتیشی:"هێزەکانی داعش بە ناوچەکاندا دەسوڕێنەوە و بۆ نانخواردن و دەستخستنی پێداویستی دەچنە گوندەکان و لە حەوزی حەمرینیش هێزیان زۆرە".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا