یەکێک لە خواستەکانی دایکان لەکاتی دووگیانبوونیان زانینی رەگەزی منداڵەکانیانە، بەڵام هەندێک کات لە سۆنەردا لەکاتێکی زوودا دەریناخات.
شارەزایانی بواری پزیشکی چەند نیشانەیەکیان دیاریکردووە بۆ زانینی رەگەزی منداڵ بەبێ ئەنجامدانی سۆنەر وەک:
-لەکاتی دووگیانی بەکوڕ کێشی لەش زیاتر دەکات، بەراورد بە دووگیانبوون بە کچ.
-دایکانی دووگیان بە کوڕ، رەنگی میزیان زەردی کاڵە، بەڵام دایکانی دووگیان بە کچ رەنگی زەردی تۆخە.
-ئازاری سک لەکاتی دووگیانیدا لەکاتی دووگیانبوون بە کچ زیاتردەبێت.
-لەکاتی دووگیانی بە کچ ئارەزووی شیرینی زیاتردەبێت، لە کوڕدا بە سوێری و گۆشت.
لەگەڵ ئەمانەشدا پێویستە دایکان بۆ دڵنیابوونەوەی زیاتر لەدوای هەفتەی ١٣ سۆنەر بکەن.