شارەزایان ئاشکرایانکردووە، بەهۆی پێکهاتەکەی خواردنی
هێلکە سوودێکی زۆری هەیە بۆ دابەزاندنی کێش و وا دەکات هەست بە برسێتی نەکەن.
بە گوێرەی شارەزایانی خۆراک، هێلکە کۆمەڵێک پێکهاتەی
خۆراکی گرنگی تێدایە و پێنج هۆکاریشیان بۆ دابەزاندنی کێش لەرێگەی خواردنی هێلکەوە
خستووەتەڕوو، کە بریتین لەمانە:
١-هێلکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین
هێلکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و هۆکارە بۆ بەهێزبوونی
ماسولکەکان، بەجۆرێک کە هەر هێلکەیەک ٦.٣ گرام پرۆتینی تێدایە، بەوهۆیەوە ئەگەر لە
رۆژێکدا دوو هێلکە بخۆیت، ئەوا ٢٥٪ لە رێژەی پێویستی رۆژانەی پرۆتینت بۆ لەشت
دابینکردووە.
٢-رێژەیەکی کەمی کاربۆهەیدراتی تێدایە
ئەگەر ئارەزووی دابەزاندنی کێشت هەبوو، پێویستە خواردنی
هێلکە بکەی بە ژەمێکی سەرەکی رۆژانەت، لەبەر ئەوەی هەر هێلکەیەک کەمتر لە یەک گرام
کاربۆهەیدراتی تێدایە.
٣- رێژەی کالۆری تێدا کەمە
هۆکارێکی دیکەی گرنگی خواردنی هێلکە بۆ دابەزاندنی کێش
ئەوەیە، ریژەی کالۆری تێیدا کەمە، بەجۆرێک کە هەر هێلکەیەکی گەورە تەنها ٧٦ کالۆری
تێدایە.
٤-هەندێک ڤیتامینی بەهێزی تێدایە
هێلکە بە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین D دادەنرێت، کە هاوکارە بۆ دابەزاندنی کێش.
٥-هاوکارە بۆ رێکخستنەوەی رێژەی شەکر لە خوێن
هێلکە هاوکار دەبێت بۆ رێکخستنەوەی رێژەی شەکر و
ئەنسۆلین لە خوێندا، بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەر ئاستی کۆلیستڕۆڵ هەبێت.