لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کرسیتیانۆ
رۆناڵدۆ خواردنەوە گازییەکانی لە بەردەمی خۆی لابرد و داوای لە هەوادارانیکرد ئەو
خواردنەوانە نەخۆنەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە بۆ پێش
یارییەکەی پرتوگال و هەنگاریا رێکخرابوو، کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پرتوگالی و
یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی خواردنەوە گازییەکانی لەبەردەمی خۆی لابرد کە تایبەت بوون
بە کۆمپانیای کۆکاکۆلا و بە مەبەستی ریکلام لەوێدابوون.
رۆناڵدۆ ووتی:" من و کوڕەکەم خواردنەوە
گازییەکان ناخۆینەوە، لەبەر ئەوەی خراپە بۆ تەندروستی مرۆڤ، داوا دەکەم ئێوەش
نەیخۆنەوە و تەنها گرنگیبدەن بە خواردنەوەی ئاو".
دوا بەدوای ئەو رووداوە کۆمپانیای کۆکاکۆلا
نیگەرانی خۆی لە رەفتاری ئەستێرە پرتوگالییەکە دەربڕی و بە گوێرەی سەرچاوەکان
کۆمپانیاکە بە نیازە سکاڵا لەسەر رۆناڵدۆ تۆماربکات
هاوکات لە نوێترین کاردانەوەی ئەو رووداوەدا نرخی پشکەکانی کۆکاکۆلا لە بۆرسەکانی جیهاندا دابەزی.