بۆ یەکەمینجار ئیرکسن لە دوای جەڵتەکەیەوە دەرکەوتەوە

وەرزش 15/06/2021

Alternate Text

کریستیان ئیرکسن یەکەمین وێنەی خۆی لە پاش باشبوونی دۆخی تەندروستییەوە بڵاوکردەوە.
کرستیان ئیرکسنی دانیمارکی یەکەمین وێنەی خۆی لە پاش تێکچوونی بارودۆخی تەندروستییەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرم بڵاوکردەوە.
هاوکات ئیرکسن پەیامێکیشی بڵاوکردەوە و وتی:" سوپاس بۆ نزاکانی هەمووتان، من ئێستا باشم، بەڵام بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند پشکنینێک لە نەخۆشخانە ماوم، پشتگیری هاوڕیکانم دەکەم لە هەڵبژاردەی دانیمارک بۆ یاری داهاتوویان لە جامی یۆرۆدا".
لە ١٢ی حوزەیران لە یاری نێوان فینلەندا و دانیمارکدا، ئیرکسن بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کەوتە سەرزەی یاریگاکەوە و مەترسی لەسەر ژیانی دروستبوو، دواتر گەیەندرایە نزیکترین نەخۆشخانە و باری تەندروستی جێگیربوو.



Alternate Text

دوایین هەواڵ

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کوردستان 10 خولەک پێش ئێستا

کچە ئەسپسوارێکی بەتوانا

ڤیدیۆ 16 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا