جەنگی نێوان عێراق و ئێران لە بەحرەین یەکلایی دەبێتەوە

وەرزش 15/06/2021

Alternate Text

بڕیارە سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ لە پایتەختی بەحرەین یاری نێوان ئێران و عێراق بەڕێوە بچێت.
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٧:٣٠ لەسەر یاریگای عەلی بن حەمەد ئال خەلیفەی شاری مەنامەی پایتەخەتی بەحرەین هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئێران بەیەکدەگەن، یارییەکە بەمەبەستی گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر ئەنجامدەدرێت و لە ئێستادا هەڵبژاردەی عێراق بە ١٧ خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە و هەڵبژاردەی ئێرانیش بە جیاوازی دوو خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدا دێت.
لە ئەگەری بردنەوە یاخود یەکسانبوون هەڵبژاردەی عێراق سەردەکەوێت بۆ قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢، لە بەرامبەردا ئێران تەنها بە بردنەوەی یارییەکە بلیتی گەیشتنی بە قۆناغی دووەمی پاڵەوانیتییەکەی دەستدەکەوێت.

ئەگەر ئێران لە یارییەکەدا سەربکەوێت پێنج هەزار دۆلار دەدرێتە هەر یاریزانێکی هەڵبژاردەکە


لەبەر گرنگی ئەم یارییە، بەرپرسانی هەردوو وڵات پشتگیری تەواوی یاریزانەکان دەکەن و هانیان دەدەن سەربکەون، میدیاکانی ئێران رایانگەیاندووە:" یەکێتی تۆپی پێی ئێران بڕیاریداوە لە ئەگەری سەرکەوتنی ئێران لە یارییەکەدا بڕی پێنج هەزار دۆلار ببەخشێتە هەر یارزانێکی هەڵبژاردەکە".
لە بەرامبەردا میدیا عێراقییەکانیش ئاماژەیان بەوەکردووە:" مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراقی راسپاردووە بە وردی چاودێری یاری و راهێنانەکانی هەڵبژاردەی عێراق بکات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا