باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پاڵپشتی خۆی بۆ هەڵبژاردەی عێراق لە یاریی
ئەمشەوی بەرامبەر ئێران دەربڕی.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٥ی حوزەیران، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا وێنەی چەند
یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراقی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردەوە و
لەسەری نوسیویەتی:" گەلی ئەمریکا هاندەر و پاڵپشتیی "شێرەکانی
رافیدەین" دەبن لە یارییەکەی ئەمشەویان، هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو هەڵبژاردەیە دەخوازین
".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٧:٣٠ خولەک هەردوو هەڵبژاردەی
عێراق و ئێران لە میانی باڵاوتنەکانی گەیشتن بە پاڵەوانییەتی تۆپی پێی جیهان ٢٠٢٢
و جامی ئاسیا ٢٠٢٣ رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
هەڵبژاردەی عێراق تا ئێستا بە کۆکردنەوەی ١٧ خاڵ لە ریزبەندی یەکەمی گروپی
سێیەمدایە، کە پێنج یاری بردووەتەوە و لە دوو یاریش یەکسان بووە .