پاش سێ ساڵ بۆ یەکەمینجار نرخی نەوت ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد و نرخی یەک
بەرمیل نەوت ٧٤ دۆلاری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ سیشەممە، ١٥ی حوزەیران، ماڵپەڕی "RT"
بڵاویکردەوە:" بۆ یەکەمینجار لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٩وە نرخی یەک بەرمیل
نەوتی خاوی "برێنت" بە رێژەی ١.٦٪ بەرزبووەوە و گەیشتە ٧٤.٤
دۆلار".
ئاماژە بەوەشکراوە:" نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی
"تەکساس"یش بە رێژەی ١.٤٧٪ بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە ٧٢.٩ دۆلار
".