یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی درێسە نوێیەکەیەوە رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە.
رۆژنامە ئیسپانییەکان ئاماژەیان بەوەکرد:" لەدوای بڵاوکردنەوەی وێنەی درێسە نوێیەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو، یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی شێواز و رەنگی درێسەکانەوە رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە".
ساڵی پار لەژێر فشاری هاندەراندا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە دەستیلەکار کێشایەوە و خوان لاپۆرتای ئیسپانی شوێنی گرتەوە، لەگەڵ دەستبەکاربوونی خوان لاپۆرتا کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە یانەکەدا دەستپێکرد و گۆڕینی درێسی یانەکەش بەشێکە لەو گۆڕانکارییانە.