جەنگی کۆکاکۆلا دەستیپێکرد

وەرزش 17/06/2021

Alternate Text

دوای ئەوەی رۆناڵدۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا خواردنەوە گازییەکانی تایبەت بە کۆکاکۆلای لابرد، یاریزانێکی دیکەش ئەو کارەی دووبارە کردەوە.
لۆکا تێلی یاریزانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ساوسۆلۆ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەو خواردنەوە گازییانەی لابرد لە پێشی خۆی کە تایبەت بوون بە کۆمپانیای کۆکاکۆلا و بەمەبەستی ریکلام لەوێدا داندربوون، لە بەرامبەردا ستانسیلاڤ شێرشیسۆڤی راهێنەری هەڵبژاردەی روسیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا و بە بەرچاوی کامێراکانەوە یەکێک لەو خواردنەوە گازییانەی کۆکاکۆلای خواردەوە کە لەبەردەمیدا بوون.
ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا کریستیانۆ رۆناڵدۆی  پرتوگالی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا خواردنەوە گازییەکانی لەبەردەم خۆیدا لابرد و داوایکرد کە خواردنەوە گازییەکان نەخورێتەوە و گرنگی بدرێت بە خواردنەوەی ئاو، ئەم رووداوەش پشکی کۆکاکۆلای لە بۆرسەکانی جیهاندا دابەزاند و پێشىینی دەکرێت لە ئەگەری ئەنجامدانی هەمان کاری رۆناڵدۆ لەلایەن چەند ئەستێرەیەکی دیکەی تۆپی پێوە، کۆکاکۆلا زیانێکی زۆری ئابوری بەربکەوێت.



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا