شارەزایەکی بواری گەردوونناسی عێراقی سێ حاڵەتی لەئەگەری تەقاندنی
فیشەک لە بۆشایی ئاسمان ئاشکراکردووە.
سادق عەتییە، گەردوونناسی عێراقی لە ھەژماری
تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی:" ئەگەر لە بۆشایی ئاسمان فیشەک
بتەقێندرێت ھیچ دەنگێکی لەگەڵدا نابێت، لەبەر ئەوەی لە بۆشایی ھەوا نییە و دەنگیش
پێویستی بە ئامزارەکانی گواستنەوەیە ".
ئەو گەردوونناسە ئاماژەی بەوەشکرد:" بەھۆی
نەبوونی ھەوا لە بۆشایی ئاسمان پاش تەقاندنی فیشەکەکە ئەگەر بەر ھیچ شتێک نەکەوێت ئەوا ھەرگیز راناوەستێت و بەھەمان خێرایی
تەقاندنەکەی دەڕوات " .
روونیشیکردووەتەوە:" ئەگەر فێشەک بە دەوری
زەوی بتەقێندرێت، ئەوا فیشەکەکە بە تەواوی بە دەوری زەوی دەخولێتەوە و دەگەڕێتەوە
ھەمان خاڵی تەقاندنەکەی ".