دڵخوازەکەی سەیاب مرد

هەمەرەنگ 18/06/2021

Alternate Text

لەمیعە عەباس، شاعیری ناوداری عێراقی کە خۆشەویستی بەدر شاکر سەیاب شاعیری ناوداری عێراقی بوو، لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا لە وڵاتی ئەمریکا کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ هەینی، ١٨ی حوزەیران، حکومەتی عێراق بە فەرمی گیانلەدەستدانی لەمیعە عەباس عماڕە، شاعیری ناوداری عێراقی راگەیاند و پرسە و سەرەخۆشیشی ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردوو کرد، کە بەهۆی نەخۆشیەوە لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا لە وڵاتی ئەمریکا کۆچی دواییکرد.

لەمیعە عەباس بە یەكێک لە ئەستێرەکانی شێعری سەردەمی نوێی عەرەبی دادەنرێت و لە ساڵی ١٩٢٩ لە شاری بەغدا لەدایکبووە و کچە خاڵی شاعیری عێراقی عەبدولرەزاق عەبدولواحیدە.

لەمیعە عەباس لە تەمەنی لاوێتیدا پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ شاعیری ناوداری عێراقی بەدر شاکر سەیاب هەبووە و چەندین شیعری خۆشەویستیان لەسەر یەکتر بڵاوکردووەتەوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا