ئیرکسن نەخۆشخانەی بەجێهێشت

وەرزش 18/06/2021

Alternate Text

یەکێتی تۆپی پێی دانیمارک رایگەیاند، پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو، کریستیان ئیرکسن نەخۆشخانەی بەجێهێشت.

ئاژانسی "رۆیتەرز" بڵاویکردەوە:" دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە و باشتربوونی دۆخی تەندروستی، ئیرکسن سەردانی هاوڕێکانی کرد لەشوێنی راهێنانی هەڵبژاردەکەی لە شاری هلسینجور، کە ٤٥ کیلۆمەتر لەو یاریگایەوە دوورە کە تێیدا توشی جەڵتەی دڵ بوو ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" لە نەشتەرگەرییەکەدا ئامێرێکی بچوکی تایبەت لە دڵی ئیرکسن چێندراوە و یارمەتیدەر دەبێت بۆ رێکخستنەوەی لێدانی دڵ ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە یاری پێشووی هەڵبژاردەی دانیمارک بەرامبەر فینلەندا ئیرکسن توشی جەڵتەی دڵ بوو، دواتر لە رێگەی ئامێری کارەباییەوە دڵی ئەو یاریزانە کەوتەوە کار ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا