رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرایکردووە،
یاریدەدەری بەڕێوەبەری دارایی یانەی بیتاری ئیسرائیلی بۆ ئەوەی وێنە لەگەڵ محەمەد
سەڵاح بگرێت، ناسنامەی خۆی لەو یاریزانە شاردووەتەوە.
رۆژنامەی "one"ی
ئیسرائیلی بڵاویکردەوە: ماوەیەک بەر لە ئێستا کەسێک بە ناوی موشی ئەلماسی کە
یاریدەدەری بەڕێوەبەری دارایی یانەی بیتاری ئیسرائیلییە، لە شاری ئەبو زەبی وڵاتی
ئیمارات ناسنامەی ئیسرائیلی خۆی لە محەمەد سەڵاح ئەستێرەی تۆپی پێی میسری شاردووەتەوە، بۆ ئەوەی
رازی بێت بەوەی وێنەیەکی لەگەڵ بگرێت ".