هونەرمەندێکی بواری نواندنی میسری باسی
لەوەکردووە گەورەترین هەڵەی ژیانی بیرنەکردنەوە بووە لە پارە.
رەجا حسێن، هونەرمەندی بواری نواندنی میسری
رایگەیاندووە:" گەورەترین هەڵەی ژیانم ئەوە بووە کە تەنها بیرم لە کارەکەم و
هونەرەکەم کردووەتەوە و هەوڵم نەداوە لە ڕێیەوە پارە بەدەستبهێنم".
بە مووچەیەکی کەم دەژیم و خەریکە بە هەژاری دەمرم
ئاماژەی بەوەشکردووە:" بەدرێژای تەمەنم
هەموو هەوڵێکم بۆ کارە هونەرییەکانم بووە و ماوەیەکی زۆر ئارامم گرت و هەوڵی کاری
جوانترم دا، بەڵام ئێستا لەسەر مووچەیەکی کەم دەژیم و خەریکە بە هەژاری
دەمرم".
رەجا حسێن، هونەرمەندێکی بواری نواندنی
میسرییە و لە ساڵی ١٩٣٧ لەدایکبووە و بەشداری لە چەندین درامای دیاری هونەری
عەرەبی وەک ( اللص والكلاب، ريا وسكينة، شباب رايق جدا، علي باب
زويلة) کردووە و رۆڵێشی لەجەند فیلمێکدا بینیوە کە دیارترینیان فیلمی ( الليالي
دافئة) بووە.