هەڵاڵە عومەر، کچە مۆدێلی کورد لە پۆستێکیدا رایگەیاند کە دز چووەتە ماڵەکەی و ویستویانە ماددەی هۆشبەر بشارنەوە.
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە ناوبراو لە پێگەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە، هەڵاڵە عومەر، کچە مۆدێلی کورد ئاماژە بەوە دەدات کە کەسێک چووتە سەر ماڵەکەی و هەوڵی شاردنەوەی ماددەی هۆشبەری داوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان توانیویانە هەر زوو بگەنە شوێنی رووداوەکە.
شایەنی باسە هەڵاڵە عومەر کچە مۆدێلی دانیشتووی شاری سلێمانییە، لە هاوسەرەکەی جیا بووەتەوە و خاوەنی منداڵێکە، هەرەها بە کاری ریکلامەوە سەرقاڵە.
بینەری ڤیدیۆکە بن: