لیڤاندۆڤسکی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

وەرزش 20/06/2021

Alternate Text

پاش ئەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، یاریزانی پۆڵەندی بە تۆمارکردنی گوڵێک هەڵبژاردەکەی لە دۆڕاندن بەرامبەر بە ئیسپانیا رزگارکرد، ژمارەیەکی پێوانەیی لە مێژووی تۆپی پێی پۆڵەندا تۆمارکرد.

تۆڕی "ئۆپتا"ی تایبەت بە ئامار بڵاویکردەوە:" لیڤاندۆڤسکی بە تۆمارکردنی ئەو گۆڵە بووە یەکەم یاریزانی پۆڵەندی لەسێ خولی بەدوای یەکی پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا (٢٠١٢.٢٠١٦.٢٠٢٠) گۆڵ تۆمار بکات ".

یاری دوێنێی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی پۆڵەندا و ئیسپانیا بە یەک گوڵ بۆ هەردوولا بە یەکسانی تەواو بوو، یاری پێشوشی بەرامبەر بە سلۆڤاکیا بە دوو گوڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ دۆڕا، بەوەش تاکو ئێستا پۆڵەندا بە کۆکردنەوەی یەک خاڵ لە ریزبەندی کۆتایی گروپەکەیدایە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا