یانەی بەرشەلۆنە بە فەرمی گواستنەوەی مێمفێس دیپای هۆڵەندی بۆ یانەکەی راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی حوزەیران، یانەی بەرشەلۆنە بەفەرمی گواستنەوەی مێمفێس دیپای هۆڵەندی و یاریزانی یانەی لیۆنی فەڕەنسی بۆ یانەکەی راگەیاند.
میدیا ئیسپانییەکان ئاماژەیان بەوەکرد:" گرێبەستی یاریزانە هۆڵەندییەکە هیچ بڕەپارەیەکی تێنەچووە و بەخۆڕایی پەیوەندی کردووە بە یانە ئیسپانییەکەوە".
باسیان لەوەشکرد:" ماوەی گرێبەستەکەی دیپای لەگەڵ بەرشەلۆنە تا کۆتایی وەزری ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ دەبێت و تا ئێستا مووچەی ساڵانەی لە یانەکە ئاشکرا نەکراوە".