قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی کە دڵخوازی زۆرێک لە دانیشتوانانی جیهانە، بەڵام خواردنەوەی لەگەڵ شیرینیدا دەبێتە هۆی زیانی تەندروستی بۆ جەستە.
بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە لەلایەن بافیڵ ئیسانبایفی رووسی ئەنجامدراوە و لە ماڵپەڕی سپۆتنیک بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت کە خواردنی شیرینی لەگەڵ قاوەدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی گلۆکۆز لە خوێندا.
ئەو پسپۆڕە کە شارەزایی لە کەمکردنەوەی کێش و زانستی خواردندا هەیە، کاتێک شیرینی و قاوە پێکەوە دەخورێن ئەوا ئاستی گلۆکۆز لە خوێندا زۆر بەرزدەبێتەوە، بەڵام دواتر و لە ناکاو بەشێوەیەکی زۆر خێرا رێژەکە زۆر دادەبەزێت ئەمەش دەبێتە هۆی بێهێزی و سەرئێشە و ئارەقکرنەوە.
لە هەمانکاتدا ئەو پسپۆڕە هۆشداریش دەدات لەبارەی خواردنەوەی قاوە لەسەر گەدەی خاڵی، بەهۆی ئەوەی لەو کاتەدا جەستە هۆرمۆنێک دەردەدات کە دەبێتە هۆی دوودڵی و کێشە بۆ بە دڵ دروستدەکات.