سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند سێ بۆ چوار یاریزانی دیکە دەگوازنەوە بۆ بەرشەلۆنە.
خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند:" لە دوای ئەگوێرۆ و ئیمرسۆن و گارسیا، سێ بۆ چوار یاریزانی دیکە بۆ بەرشەلۆنە دەکڕین".
هیچ دوودڵییەک نییە بۆ نوێکردنەوەی بۆندی میسی
ئاماژەی بەوەشكرد:" هیچ دوودڵییەک نییە بۆ نوێکردنەوەی بۆندی میسی و لەسەر پلانەکانمان کار دەکەین، ئێمە دەمانەوێت ئەو گرێبەستەکەی بۆ دوو ساڵی دیکە نوێبکاتەوە".