بەیان زەریفی رەتیکردەوە تووشی ڤایرۆسی
کۆرۆنا بووبێت و رایگەیاند، بەهۆی قاچییەوە لە جێگادا کەوتووە.
بەیان زەریفی هونەرمەندی ناوداری شاری
سلێمانی دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا بە بی ئێم سی
راگەیاند:" ساڵی ٢٠١٠ لەکاتی وێنەگرتنی فیلمێکدا کەوتمە خوارەوە و قاچم شکا،
لەوکاتەوە قاچم کێشەی تێدایە و تا ئێستا چەندینجار نەشتەرگەری بۆ کراوە".
قەرزم کردووە بۆ نەشتەرگەری
ئاماژەی بەوەشكرد:" کۆتا جار دوو
نەشتەرگەری بۆ قاچم کراوە و بڕی ١٠ هەزار دۆلای تێچووە، هیچ لایەنێکیش هاوکاری
نەکردووم و خۆم قەرزم کردووە بۆ ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییانەم".