دوای ١٢ ساڵ ناتانیاهۆ مۆبایلی کڕی

هەمەرەنگ 21/06/2021

Alternate Text

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل دوای ١٢ ساڵ بۆ یەکەمینجار مۆبایلی بەدەستەوە بینراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی حوزەیران، رۆژنامەی عیبری یسرائیل هیوم رایگەیاند:" بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل کە بە درێژایی ١٢ ساڵی سەرۆکایەتی باوەڕی بە هەڵگرتنی مۆبایل نەبوو، لە ئێستادا چەندجارێک مۆبایلی بەدەستەو بینراوە".

لە رابردوودا ئەو تاکە پیاو بووە مۆبایلی نەبووە


ئاماژەی بەوەشکرد:" بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ماوەی سەرۆکایەتی ناتانیاهۆدا خۆی تەنها پیاوبوو لە ئیسرائیلدا خاوەنی مۆبایل نەبوو".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا