عوسمان دێمبلی بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکی داهاتووی هەڵبژاردەکەی بکات لە یۆرۆدا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی حوزەیران، هەڵبژاردەی فەڕەنسا رایگەیاند:" عوسمان دێمبلی هێرشبەری هەڵبژاردەکە لە مەشق و راهێنانەکاندا تووشی پێکان بووە".
بەهۆی سەختی پێکانەکەیەوە دێمبلی ماوەی زیاتر لە مانگێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە
میدیاکانی فەڕەنسا ئاماژەیان بەوەکردووە:" بەهۆی سەختی پێکانەکەیەوە دێمبلی ماوەی زیاتر لە مانگێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و بەم پێیەش بێت ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکی هەڵبژاردەکەی بکات لە پاڵەوانێتی یۆرۆدا".