بەهۆکارێکی "خەمناک" یاری نێوان ئەردەن و باشوری سودان هەڵوەشایەوە

وەرزش 21/06/2021

Alternate Text

بەهۆی توشبوونی ژمارەیەک لە یاریزانانی هەڵبژاردەی باشوری سودان، یاری نێوان ئەو هەڵبژاردەیە و ئەردەن لە چوارچێوەی باڵاوتنەکانی گەیشتن بە جامی عەرەب ٢٠٢١ هەڵوەشایەوە.

پاش دڵنیابوون لە توشبوونی حەوت یاریزانی هەڵبژاردەی باشوری سودان، یەکێتی تۆپی پێی جیهان "فیفا" یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی باشوری سودان و ئەردەنی هەڵوەشاندەوە، کە بڕیاربوو ئەمڕۆ لە میانی باڵاوتنەکانی گەیشتن بە جامی عەرەب ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت و هەڵبژاردەی ئەردەنی بە براوەی یارییەکە هەژمارکرد.

بەوەش هەڵبژاردەی ئەردەن لە پاڵ هەردوو هەڵبژاردەی سعودیە و مەغرب بۆ گروپی سێیەم سەرکەوت.

لە دوایین پشکنین بۆ یاریزانانی باشوری سودان، دەرکەوت حەوت یاریزانی ئەو هەڵبژاردەیە توشی کۆرۆنا بوونە، پێنج یاریزانیش گومانی توشبوونیان لێدەکرێت، حەوت یاریزانی دیکەش بەهۆی ئەوەی تێکەڵی یاریزانە توشبووەکان بوونە، بەهان شێوە گومانی توشبوون بەو ڤایرۆسەیان لێدەکرێت، بەوەش تاکو ئێستا ١٩ یاریزانی ئەو هەڵبژاردەیە کەرەنتین کراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا