ئەنجەلینا جولی نیگەرانی خۆی دەربڕی

هەمەرەنگ 21/06/2021

Alternate Text

دوای سەردانیکردنی کەمپێکی ئاوارەبووان لە ئەفریقا، ئەنجەلینا جولی، ئەکتەری دیاری سینەمای ئەمریکا نیگەرانی خۆی دەربڕی.

لە میانەی گەشتێکی وەک باڵیۆزی نەتەوە یەکگرتووەکان و دوای ئەوەی سەردانی کەمپی ئاوارەبووان لە ناوچەی پۆرکینا لە رۆژئاوای ئەفریقا دەکات، ئەنجەلینا جولی لەبارەی دۆخی ئاوارەبووانەوە نیگەران دەبێت.

لەو بارەیەوە ئەو ئەکتەرە رایگەیاند" کە لە ماوەی ٢٠ ساڵ کارکردنی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان هەرگیز هێندەی ئێستا نیگەران نەبووە سەبارەت بە دۆخی ئاوارەبووان، وتیشی، بەو رێچکەیەی کە ئێستا جیهانی پێدا تێدەپەڕێت ئەوا دوور نییە لە داهاتوودا بە سەدان ملیۆن کەس ئاوارە نەبن".

هۆشداریشیدا" ئەو رێگەیەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بنبڕکردنی توندوتیژی بەکاریدەهێنێت کاریگەر نییە، بەهۆی ئەوەی رێکخراو نییە و لە هەمانکاتدا کاریگەری سیاسی لەسەرە، ئاڕاستەی بەرژەوەندییەکانیش لەرووی وڵاتە بەهێزەکاندایە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا