بەهۆی ئەوەی هەنگوینی سروشتی بڕێکی زۆر لە پێکهاتەی خۆراکی وەک ڤیتامین،
کانزا، ئاسن و کالیسیۆمی تێدایە، سودێکی زۆری بۆ پێست هەیە.
بەکارهێنانی هەنگوین و دانانی لەسەر پێستی دەمووچاو بەکتریا لەسەر پێست
ناهێڵێت و خانە مردووەکانیشی نوێدەکاتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی زیبکە و
خاڵە رەشەکانی سەر پێستی دەمووچاو.
چۆنیەتی بەکارهێنانی هەنگوین لەسەر پێستی دەموچاو:
-دوو کەوچک لە هەنگوینی سروشتی بخەرە نێو کوپێکەوە
-هەنگوینەکە لەگەڵ هەشت کەوچک ئاو تێکەڵ بکە و تێکی بدە
- تێکەڵە هەنگوینەکە بخەرە سەر دەمووچاو و بۆ ماوەی ١٥ تا ٢٠ خولەک لەسەری
بیهێڵەرەوە تا وشک دەبێتەوە
-دەمووچاو بە ئاوی گەرم بشۆ
ئەم هەنگاوانە هەفتانە دوو جار یاخود زیاتر پەیڕەو بکە