بۆ ئەوەی ژنی دووەم بهێنێت؛ پیاوێکی دیکەی بەکرێ گرتووە بۆ دەستدرێژیکردنە سەر ژنەکەی

جیهان 22/06/2021

Alternate Text

دادگایەکی میسر سزای لەسێدارەدانی بۆ پیاوێکی بەرەگەز عێراقی دەرکرد، کە پیاوێکی دیکەی بە کرێ کرتبوو بۆ دەستدرێژیکردنە سەر ژنەکەی.

"بەهۆی ئەوەی ژنەکە بەرگری لەخۆی کردووە، لەلایەن ئەو کەسەوە کوژراوە"

ماڵپەڕی "ئەلعەرەبییە" بڵاویکردووەوە:" دادگای تاوانەکانی مەنسور لە باکوری میسر بڕیاری سزای لەسێدارەدانی بۆ هاوڵاتییەکی بەرەگەز عێراقی دەرکرد، کە بۆ ئەوەی ژنی دووەم بهێنێت، کەسێکی دیکەی بە کرێ گرتووە بۆ ئەوەی دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەر ژنەکەی و وێنەی بگرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی ژنەکە بەرگری لەخۆی کردووە، لەلایەن ئەو کەسەوە کوژراوە ".

"لەکاتی تاوانەکەدا بە جلی ژنانەوە چووەتە ژوورەوە"

ئاماژە بەوەشکراوە:" رووداوەکە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو روویداوە و هاوسەری ژنەکە بە ناوی حسێن محەمەد هاوکاری کەسێکی دیکەی بەناوی ئەحمەد رەزای کردووە لەکاتی هاتنەژوورەوەی بۆ ماڵەکەی، ئەو کەسەش لەکاتی تاوانەکەدا بە جلی ژنانەوە چووەتە ژوورەوە و بەهۆی تاوانەکەوە دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ هەردووکیان دەرکرد ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" ژنەکە ناوی ئیمان عادل بووە و خاوەنی منداڵێک بووە بە ناوی عەلی، کە ئەوکات تەمەنی نۆ مانگ بووە ".

ئەوەش خراوەتەڕوو:" لە لێکۆڵینەوەکاندا هاوسەری ئەو ژنە دانی بەوەدانەوە کە ئامانجی لە ئەنجامدانی ئەو تاوانە ئەوە بووە، بۆ ئەوەی لە ژنەکەی جیاببێتەوە و مافە شەرعییەکانی  نەداتەوە و هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی دیکە بکات، داوای لە کەسێکی دیکە کردووە دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەر ژنەکەی و وێنەی بگرێت ".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا