ئەمریکا چەندین میدیای نزیک لە ئێران راگرت

جیهان 22/06/2021

Alternate Text

ژمارەیەک دەزگای میدیایی سەر بە حکومەتی ئێران و چەند دەزگایەکی دیکەی سەر بە حوسییەکان لە یەمەن و ملیشیا شیعەکانی عێراق لەلایەن ئەمریکا راگیران.

"پەنجەی تۆمەت ئاڕاستەی ئیدارەی ئەمریکا دەکرێت"

ماڵپەڕی "RT" رووسی بڵاویکردەوە:" ژمارەیەک ماڵپەڕ و دەزگای میدیایی وەک کەناڵی ( العالم – الكوثر - هدهد – المسيرة )ی سەر بە حوسییەکان و ماڵپەڕی (المعلومة)ی عێراقی نزیک لە ئێران راگیراون و پەنجەی تۆمەت ئاڕاستەی ئیدارەی ئەمریکا دەکرێت ".

هاوکات، ئاژنسی هەواڵی ئێران رایگەیاندووە:" ئیدارەی ئەمریکا بەم هەڵسوکەوتەی ئازادی رادەربڕین پێشێل دەکات ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا