لە گوندێکی پارێزگای ئەسویتی میسڕ بزنێک لە دایک بوو کە سەری مەیمونی هەبوو، ئەمەش خەڵکی گوندەکەی تۆقاندبوو.
دەبینێت بێچووە بزنەکە بە سەری مەیمونەوە لەدایک بووە
بزنەکە لە گوندی هەدایا سەر بە پارێزگای ئەسیوت لەدایک بووە، خاوەنەکەی بە ئاژانسی "العربية.نت"ی راگەیاندووە:"کاتێک یەکێک لە بزنە مێینەکان بێچووی دەبێت، ئەو توشی سەرسوڕمان دەبێت کاتێک دەبینێت بێچووە بزنەکە بە سەری مەیمونەوە لەدایک بووە، بەڵام لە هەمان مێینە بێچوویەکی دیکە لە دایک بووە کە تەواو ئاساییە و هیچ گرفتێکی نییە".
نیگەران بووە کە بزنەکە ئاژەڵێکی مەترسیدار بێت
خاوەنی بزنەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە لە کاتی لەدایک بوونیدا ئەو نیگەران بووە کە بزنەکە ئاژەڵێکی مەترسیدار بێت، بەتایبەتیش کە دەیبینی سەرجەمی گوندەکە لەم شێوەی تۆقابوون.
لەناکاو بەبێ هۆ مرداربووەوە
وتیشی" بزنەکە لە سەرەتادا تەندروستی باش بوو، بە شێوەیەکی ئاسایی شیری دەخوارد، بەڵام لەناکاو بەبێ هۆ مرداربووەوە، سەرباری پشکنینی پزیشکی ڤێرتێرنەری، هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی ئاشکرانەبوو.