دوایین لێدوانی حکومەتی عێراق لەبارەی ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە

کوردستان 22/06/2021

Alternate Text

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ناردنی بڕی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر دراوە و بە زووترین کات دەنێردرێت.

"بە زووترین کات ٢٠٠ ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەکرێت"

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٢ی حوزەیران، حەسەن نازم، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە وتاری هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند:" هۆکاری نەناردنی بڕی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە کاروباری تەکنیکییەوە هەیە و بە دڵنیاییەوە بە زووترین کات رەوانە دەکرێت، لەبەر ئەوەی لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لەسەر دراوە ".

ئاماژەی بەوەشکرد:" ناردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێم وەک سلفەیەک هەژمار دەکرێت و دواتر لە پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢١ دەردەهێندرێتەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا