وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئازادی رادەربڕین لەمەترسیدایە، ئاشکراشیدەکات، سەرکردە باڵاکانی حکومەتی هەرێم لەروی سیاسییەوە کاریگەریان هەبووە لەسەر کەیسە هەستیارەکان لە ئەنجومەنی دادوەریی.
سەرکردە باڵاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاریگەرییان هەبووە لەسەر کەیسە هەستیارەکان
دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی رەوشی رۆژنامەنووسی و ئازادی رادەربڕین لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە کە لەبەشێکیدا هاتووە:"ئەنجومەنی دادوەری کوردستان لەرووی یاسایی، دارایی و کارگێڕییەوە سەربەخۆیە لەوەزارەتی داد حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام سەرکردە باڵاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاریگەرییان هەبووە لەسەر کەیسە هەستیارەکان لەرووی سیاسیەوە".
هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی ناتەبا لێبوردن و جێبەجێکردنی حکومەکانی یاسای تاوانیان پەیڕەوکردووە
لەبەشێکی دیکەشدا هاتووە:" بەشێوەیەکی ناتەبا لێبوردن و جێبەجێکردنی حکومەکانی یاسای تاوانیان پەیڕەوکردووە، لەمانگی ئابیشدا هێزەکانی ئاسایش ٥٠ چالاکوانو رۆژنامەنوسیان دەستگیرکردووە کە بەپێی وتەی چاودێران ئەو دەستگیرکردنانە نایاسایی بوون".
دۆخی زیندانیان لەهەرێمی کوردستان لەئاستێکی خراپدایە
سەبارەت بە کەیسی دەستگیرکراوان بە تایبەت دەستگیرکراوانی بادینان لە راپۆرتەکەدا هاتووە:"ئەو رۆژنامەنووس و چالاکوانانەی لە هەرێمی کوردستان ڕەخنەیان لەدەسەڵاتگرتووەو بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کردووەو روبەڕوی هەڕەشەو دەستدرێژی بونەتەوەو هەندێکجاریش سانسۆرەکانی حکومەت بوونەتە هۆی دەستوەردان لەکارەکانی راگەیاندن و سنوردارکردنی دەست گەیشتن بەزانیارییە گشتیەکان، هاوکات دۆخی زیندانیان لەهەرێمی کوردستان لەئاستێکی خراپدایەو زیادبونی ژمارەی بەندکراوان بەرزترە لەتوانای دیاریکراو لەهەر شەش بنکەکانی چاکسازی لەهەرێمی کوردستان".